شیفشینكۆ، داوا هاوكاری لە ئیتاڵیەكان دەكات

وەرزش 08/03/2022

دوای پەرەسەندنەكانی جەنگی روسیا - ئۆكرانیا و ئاوارەبونی سەدان هەزار ئۆكرانی، ئەستێرەی پێشوی یانەی میلانی ئیتاڵی ئەندریە شیفشینكۆ، نامەیەكی ئاراستەی گەلی ئیتاڵیا كرد.
لە نامەكەدا شیفشینكۆ داوای هاوكاری دەكات و خوازیارە ئیتاڵیەكان زۆر بەسۆز بن و دەرگای دڵیان بۆ گەلی ئۆكرانیا بكەنەوە. لە لێدوانێكدا كە پێگەی كالتشیو میركاتو بڵاویكردۆتەوە، شیفشینكۆ دەڵێت: سەرەتا كە هاتمە میلان، ئیتاڵیەكان پێشوازی زۆر گەرمیان لێكردم و دڵیان بۆ كردمەوەو هەستم دەكرد لە نیشتمانی دوەمی خۆمم، بۆیە ئێستا دوبارە داوا لە ئیتالیەكان دەكەم زۆر هاوكاری ئۆكرانیەكان بن، چونكە ئێمە پێویستیمان بە ئێوەیەو دەزانم گەلی ئیتاڵیاش لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەدایە.