لاپۆرتا، بە قەرزارییەوە هالاندی دەوێت

وەرزش 01/03/2022

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی:
لە شاری مۆناكۆی فەڕەنسی خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاوی بە مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی ئیرینك هالاندی هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كەوتووەو داوای لێكردوە هاوینی داهاتو ئەو یاریزانەی بۆ  بگوازێتەوە ریزی یانەی بەرشەلۆنە. رۆژنامەی سپۆرت راشیگەیاند، لاپۆرتا گرنگیەكی زۆر بە تواناكانی هالاند دەدات و دەیەوێت ئەم هاوینە لە كامپ نۆ بێت. لەگەڵ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی بڕی 1.35 ملیار یۆرۆ قەرزارە، بەڵام كێبەركێی توند دەكات لەگەڵ ركابەرەكانی بۆ بە دەستهێنانی ئەو یاریزانە.
ئیرینك هالاند تەمەنی 21 ساڵەو تەنها یەك وەرزی ماوە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە، ئەگەر هاوینی داهاتودا روبكاتە هەر یانەیەك دەبێت 75 ملیۆن یۆرۆ سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات.