لایبزیك، بۆ چارەكی كۆتایی یۆرۆلیگ

وەرزش 01/03/2022

وتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) رایگەیاند، یانەی لایبزیكی ئەڵمانی لە چارەكی كۆتایی خولی (یورۆ لیگ) دایە، دوای دورخستنەوەی یانەی سپارتاك مۆسكۆی روسی لە پاڵەوانێتیەكە بەهۆی هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا. وتەبێژی یوفا وتیشی، یانەی لایبزیك یاری رۆیشتن و هاتن ئەنجام نادات و راستەوخۆ گەیشتۆتە چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
لە ئێستادا بەهۆی هێرشەكانی روسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆكرانیا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو جیهان سەرجەم چالاكیە وەرزشیەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتی روسیا هەڵپەساردوەو روسیا بەتەواوەتی كراوەتە دەرەوەی سەرجەم پاڵەوانێتیەكان.