" یەكێتی لەهەرێم بەسیاسەتی حكومڕانی دەچێتەوە "

عێراق 27/01/2022

چاودێر:
تادێت مشتومڕەكانی دانانی كەسێك و یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتی توندتر دەبێت و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی، دەڵێت "دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەهەرێم بەسیاسەتی حكومڕانی دەچنەوە".
بێستوون سابوراوایی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەفەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، یەكێتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەهەرێمیش بەسیاسەتی حكومڕانی دەچێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، دەبێت تا 8ی شوباتی 2022، پرسی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە لەنێوان یەكێتی و پارتی یەكلایی بكرێتەوە و لەچەند رۆژی رابردووشدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو حزب، لێدوان و كاردانەوەی توندیان هەبووە.