خانمە دادوەرەكان ئاسۆی رونی تۆپی پێی ئەفریقایە

وەرزش 18/01/2022

لە ئێستادا وتوێژ زۆرە سەبارەت بە شێوازی رێكخستن و ئامادەسازییەكانی جامی نەتەوەكان ئەفریقا، بەڵام لایەنێكی ئاسۆی رونی و جوانی ئەم پاڵەوانێتیە بوونی چوار خانمە داوەرە لە ناو دەستەی داوەرەكانی ناو ئەم پاڵەوانێتیە لەوانە:
-سالیمە موكنسانجای رواندی كە وەك دادوەری چوارەم بەشداری یاری هەڵبژاردەی غینیاو مالاوی كردو بڕیاریشە بۆ یاری هەردوو هەڵبژاردەی زیمبابۆی و غینیا لە گەڕی سێهەمی كۆمەڵەكاندا وەك دادوەری سەرەكی یاریەكە بەرێوە ببات.
-فەتحیە جرمومی و بوشری كەربوبی لە وڵاتی مەغریبی لە تیمی دادوەرانی ڤاردان.
-كارین ئەتیمزابونجی كامیرۆنی كە وەك یاریدەدەری دادوەر بەشدارە لەم پاڵەوانێتیەدا بوە یەكەم خانمە یاریدەدەری داوەر لە كیشوەری ئەفریقا.