بەرشەلۆنە دەیەوێت دیمبلی بە مارسیال بگۆڕێتەوە

وەرزش 18/01/2022

یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی لە عوسمان دیمبلی رزگاری بێت و لە میركاتۆی زستانەدا لەگەڵ ئەنتوان مارسیالی یاریزانی مانچستەر یونایتد ئاڵوگۆڕی پێبكات.
لەلایەكی ترەوە مارسیال زۆر بێزار بوە لە ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكەو دەیەوێت بە زووترین لە میركاتۆی زستانەدا مان یونایتد بەجێبهێڵێت، چونكە پەیوەندی لەگەڵ راهێنەرە ئەلمانیەكە رالف رانجنیك بەتەواوەتی تێكچوەو پشت بەتواناكانی نابەستێت.