بەتۆمەتی کوشتن، تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

کوردستان 18/01/2022

چاودێر

پۆلیسی شارەزوور بەهاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک كە هەڵاتبوو.

 

پۆلسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێك تەقە لەكەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور و پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و ھێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدرا، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئانجامدەری تاوانەكە دەستیپێكرد.

ئەوەشی باسکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیربكرێت.

 

ئەوشە ئاشکراکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، م ، ك لەدایكبووی 1991 )دانیشتوی قەزای شارەزور، بەبڕیاری داوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .