هاوڵاتیانی سلێمانی بە لێشاو روو لە باكووری شار دەكەن
چاودێر:
هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەنێو بەفردا روویان لە رێگای دەباشان و هەواری شار بەرەو شارباژێڕ كردووە.
بەپێی زانیارییەكان هاووڵاتییەكی زۆر دەیانەوێت بەرەو ناوچەكانی ئەزمەڕ و گۆیژە و دۆڵەڕووت و گوندی قەیوان بڕۆن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە رێیان پێ نادرێت.
سەرچاوەیەكی پۆلیس گوتی: بە هیچ شێوەیەك رێگانادرێت هاتوچوۆ بكرێـت بەو جادانەدا، چوونكە مەترسیی هەیە، بەفری زۆر باریوە.