عومەر كوێخا عەزیز.. كوێخایە یان مافناس؟

کوردستان 17/01/2022


بەشی توێژینەوەی چاودێر
وەڵامی دووەم‌و كۆتایی 
بەڕێز عومەر كوێخا عەزیز (كە راست وایە بنوسێ‌ عومەری كوێخا عەزیز) رەخنەیەكی تری لەسەر بەڕێز مەلا بەختیار نوسیووەو كەمێك وتارەكەی باشترە لە وتارۆكەكەی د.هاشم گەردی. بەڵام ئەمیش بە رقێكی ئاینگەرایی سەیر، وتارەكەی نوسیووە.
سەرەتای وتارەكەی ئاوا دەستپێدەكات:
"زۆربه ی وتارو نوسینه كانی هه فال ملابختیارتا بلیی بیسه رو به رو تیكه لن ، كه م  وزۆر ناچنه چوار چیوه ی بابه تی زانستی  و ئاكادیمی بونه وه"
جارێ‌ كەس نەیوتووە بەڕێز مەلا بەختیار ئەكادیمیستە. بەڵام كەسانی چەقبەستوی مەزهەبگەرا نەبن، ناتوانن وتارەكانی بەڕێز مەلا بەختیار لە باسی زانستی دوربخەنەوە. باسی زانستی، مەرج نییە تەنها ئەكادیمیستەكان بتوانن بینوسن. كەڵەپیاوی گەورە گەورە لەمێژوودا هەن، ئەكادیمی نەبون‌و بڕوانامەی دكتۆرایان لەسەر دەهێنرێ‌.
-تۆڵستۆی، بڕوانامەی ئەكادیمی نەبوو.
-ئەنجلس (11) زمانی دەزانی‌و بڕوانامەی نەبوو.
-شێركۆ بێكەس.. ئامادەیی پیشەسازی تەواوكردبوو.
نالی‌و مەحوی‌و سالم‌و كوردی.. مەلای جەزیری‌و خانی.. تاد. مەلای ئایینی بون‌و بڕوانامەی ئەكادیمیان نەبوو. بەڵام ئێستا دكتۆرایان لەسەر دەهێنرێ‌. گرنگ ئەوەیە، ئەو وتارانەی دەنوسرێ‌، زانستین یان نازانستی. نەك ئەكادیمین یان نائەكادیمی. باسی زانستیش كوت‌ومت ئەوەیە، میتۆدێك پەیڕەو بكرێ‌. پێشەكی‌و ناوەڕۆك‌و سەرەنجامی هەبێ‌. لە بەڵگەهێنانەوەو ئەنجامگیریدا بابەتیی بێ‌، نەك خودخواز! لە دونیای ئەكادیمیشدا، یەك میتۆدو یەك رێباز نییە. بەڵكو یەك فەلسەفەو یەك جیهانبینیش نییە. مەرج نییە، میتۆدی ئیسلامی تەنها میتۆدی باسی زانستی بێ‌. لەبەرامبەردا میتۆدی مەتریالیستی دیالكتیكی، بونیادگەرایی، پۆستمۆدێرن‌و دەرونشیكاری.. تاد، هەیە.
تەواوی بیرمەندو فەیلەسوفەكانی جیهان، تێكڕایان هاومیتۆد نین. لە میتۆدی جیاوازەوە، باسەكانیان نوسیووە. بەگشتی، هەمویان دەربەستی زانستی نوسینن. بیرمەندی خاوەن بڕوانامەو بیرمەندی بێ‌بڕوانامەش هەیە. ئەمانە، لەسەر میتۆدو رەخنە جیاواز بوون، بەڵام هەرگیز لە نوسینەكانیاندا، كەسایتی یەكتریان بەهۆی ئاین‌و مەزهەبەوە نەشكاندووە.
بیرمەندی زۆر گەورە، كە زۆربەن‌و دەربەستی ئاینەكان بوون. هەشیانە هەر ئاینیان نەبووە، بەڵام بەهەمویان، خزمەتی فەلسەفەو میتۆدە جیاوازەكانیان كردووە.
هەقی وابوو بەڕێز عومەری كوێخا، ئاماژەی بە هەندێك لە نوسینەكانی بەڕێز مەلا بەختیار كردباو سەلماندبای كە نوسینەكان، چۆن نازانستین‌و بۆچی ناچنە چوارچێوەی نوسینی ئەكادیمیەوە.
لە بەشێكی تری رەخنەكاندا، كاك عومەر دەڵێ‌:
"یان نوسراوه كانی ده خوینیته وه  یه ك دنیا تیبینی و ره خنه ت له لا گه لاله ده بیت هه ست ده كه ی فه ریكه خوینده وارو  كه م مسته وایه.!! ملا به ختیار لام وایه خۆشی هه ست به و زوعفه ی خۆی ده كات بۆیه ده یه ویت قه ره بوی ئه و ناته واویانه ی  به به كارهینانی كۆمه لیك زاراوه و مصگلح ی سیاسی و زانستی پربكاته وه .!!  كه زۆربه ی وته و وتاره كانی پر ده كات له و ده سته واژانه ..."

بەكورتی دەڵێین: ئەرێ‌ كاكی ئەكادیمی، جەنابت ئەو دونیا رەخنەیەت لەسەر نوسینەكانی بەڕێز مەلا بەختیار بۆ چ زەمانێك هەڵگرتووە؟ دەی با لەمەوبەر، چەندین رەخنەی لەسەر بابەتەكانی نوسیباو سەلماندبا كە بە ئەكادیمیانە هەڵەكانی بەڕێز مەلا بەختیاری دەرخستووە، ئێستا خوێنەر باوەڕی پێ‌دەكرد.
دێتە سەر كاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆمارو دەنوسێ‌:
"جاری واش هه یه  ده یه ویت ئیستیك بكات !! به تایبه ت كه به ته مای وه رگرتنی پۆستیكی سیادی گه وره بیت وكو سه رۆك كۆمار..!!  كه معلومی زۆربه ی خه لكی كوردستانه چه ندین ساله به ته مای ئه و پۆسته یه و  خه ونانی پیوه  ده بینیت ،هه ولی راسته و خۆو ناراسته و خۆی داوه كه (یه كیتی نیشتمانی كوردستان) كاندیدی بكات بۆ سه رۆك كۆماری عیراق ،چونكه ئه و پۆسته هی یه كیتی یه وكو ئیستحقاقی نه ته وه ی و حیزبی .؟"
ئێمە لە ویژدانی كاكە عومەر دەپرسین: جا سیاسەتمەدارێك ئەگەر (دەڵێین ئەگەر!) تموحی هەبێ‌ پۆستێك وەربگرێ‌ بۆ ناڕەوایە؟ پاشان تائێستا، ئەوەی بەڕێز مەلا بەختیاری ناسیبێ‌، دەزانێ‌ كە خۆی بۆ هیچ پۆستێكی حكومەت لە بەغدادو هەولێر، كاندید نەكردووە. ئەمجارەش لەهەموو كاندیدەكانی تر زیاتر ناوی دەهات، كەچی سەلماندی دورونزیك پۆستی سەرۆك كۆماری نەویستووە. كاكە عومەر.. جا ئەم باسە، چ پەیوەندیەكی بە رەخنەی ئەكادیمی بەڕێزتەوە هەیە؟
لەكۆتاییشدا، ناچارین بڵێن:
فەرموو بڕوانامەی ئەكادیمی خۆت بڵاوبكەرەوە. هەتا سێی ناوەندیت تەواو كردووە. لە خوێندنگای تێكۆشەران بە واسیتە وەرگیراوی، كە لەراستیدا خوێندنگای تێكۆشەران بۆ ئەفسەران بوو، تۆ ئەفسەر نەبوی‌و نیت. پاشان لە زانكۆی "قەڵەم" بە پارە یاسات تەواو كردووە. واتا: لە سێی ناوەندییەوە لە زانكۆ وەرگیراوی.
لە ژیانی حیزبایەتیشدا، ناپاك بووی‌و مەسرەفی هەڵبژاردنت لە سنوری پشدەر بردبوو، بە فشار پارەكەت گێڕاوەتەوە.
ئەگەر خۆت بە ئەكادیمی دەزانی كاكە عومەر، نەدەبوو دزی بكەی. ئێستاش سەیارەی رێكخراوەكانت لایەو بەو سەیارەیە لەنێوان هەولێرو سلێمانیدا نەفەر دێنی‌و دەبەی.. سەندیكاو ئیدارەی حاجی ئاوا سكاڵایان لەسەر كردووی.
كاكە عومەری كوێخا عەزیز، تۆ كە ئەم كەسایەتی‌و گەوهەرەت هەبێ‌، گوناحت دەگات خۆت بە پارێزەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام بزانی. بچیتەوە سەر پیشەی باوكت، كوێخایەتی بكەی، باشترە لە باسكردنی بڕوانامە، كەچی لەپەنای ئەكادیمیەتدا، لەسەر دزی دەربكرێی‌و سەیارەی ئیدارەی گشتی بۆ نەفەرات بەكاربهێنی!!!