بەرشەلۆنە لە دیمبلی رزگاری دەبێت

وەرزش 12/01/2022

موسی سیسۆكۆ بەڕێوەبەری كارەكانی دیمبلی رایگەیاند، عوسمان دیمبلی نایەوێت لە میركاتۆی زستانەدا لە بەرشەلۆنە بڕوات، و بەنیازە تا هاوینی داهاتوو لە یانەكە بمێنێتەوە، چونكە هیچ گرێبەستێكی فەڕمی پێ‌ نەگەیشتووە.
بەڵام بە پێچەوانەوە، ئاژانسی كادینا سێری ئیسپانی رایگەیاند، یانە كەتالۆنیەكە دەیەوێت بە هەر جۆرێك بێت لەم مانگەدا بەتەواوەتی لە دیمبلی رزگاری بێت و ئەگەر نیازی مانەوەی هەبێت ئەوا بە گرێبەستێكی كەم رازی بكات. لەلایەن خۆیەوە موسی سیسۆكۆ رایگەیاند، یاریزانەكە تا كۆتایی گرێبیەستەكەی لە هاوینی داهاتوو لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوینی داهاتوو لە یانەكە دەڕوات ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە داواكاریەكانی جێبەجێ‌ نەكات. 
لە ئێستا هەریەكە لە یانەكانی مان یونایتد، لێڤەرپول، تۆتنهام، نیوكاسڵ و چێڵسی ئینگلیزی لەسەر هێڵن بۆ ئەو یاریزانە.