برۆنۆ، مان یونایتد جێناهێڵیت

وەرزش 11/01/2022

برۆنو فرناندیز یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەد كردەوە كە باس لە پەیوەندیكردنی دەكەن بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
پەیوەندیكردنی یاریزانە پورتوگالیەكە بە مانچستەرەوە نزیك دەبێتەوە لە دوو ساڵ و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵە. لە چەند رۆژی رابردودا هەندێك لە رۆژنامە وەرزشیە پورتوگالیەكان بڵاویانكردەوە كە برۆنۆ فیرناندیزی تەمەن 27 ساڵی مان یونایتد دەیەوێت بەهەر رێگایەك بێت لە ئۆلدترافۆڵد بڕواتە دەرەوە.