(199) یاریزانی لەدایكبوی ئەوروپی لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان یاری دەكەن

وەرزش 11/01/2022

لە 9ی ئەم مانگە بە بەشداری 24 هەڵبژاردە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە وڵاتی كامیرون دەستیپێكرد، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەم پاڵەوانێتیە ژمارە زۆری یاریزانە ئەفریقایەكانە كە لە ئەوروپا لە دایكبوون، كە 199 یاریزانە.
لە ساڵی 1992 لە كۆی 12 هەڵبژاردەی بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە تەنها سـێ‌ یاریزانی لەدایكبووی ئەوروپای تێدا بووە، بەڵام لەم پاڵەوانێتیەدا  لە 30% یاریزانەكان لە دایكبووی ئەوروپان، فەرەنسا 122، ئیسپانیا 21، بریتانیا 16، هۆڵەندا 12 یاریزان، دانیمارك و سوید و رۆمانیاش بەرێژەی جیاواز.
لە نێو ئەو وڵاتانەدا غینیای ئیستوائی 16 یاریزانی لە ئیسپانیا لەدایكبووەو هەڵبژاردەی جەزائیریش 11 یاریزانیان لە فەرەنسا. و تەنها سـێ‌ هەڵبژاردە یاریزانەكانیان لە وڵاتی دایك لە دایكبوون ئەوانیش میسرو ئەسیوبیاو مالاویە.