ئەستێرەكانی پریمەرلیگ گەڕانەوە ئەفریقا

وەرزش 04/01/2022

ئەگەر كۆڤید 19 بهێڵێت، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە وڵاتی كامیرۆن دەستپێبكات، زۆرێك لە یاریزانانی خولە بەهێزەكانی ئەوروپا گەڕاونەتەوە ریزی هەڵبژاردەكانیان و لە ناویاندا هەریەكە لە محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی و ریاز مەحرەز كە لە خولی پریمەرلیگ یاری دەكەن.
وڵاتی میسر خاوەنی حەوت نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقایەو، وڵاتی جەزائیریش بۆ ئەم پاڵەوانێتیە پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.