هونیس، لیڤاندۆڤسكی دەبێتە سەرۆكوەزیرانی پۆڵەندا

وەرزش 28/12/2021

ئولی هونیس سەرۆكی پێشووی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی رایگەیاند، روبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بایرن خاوەن كەسایەتیەكی تایبەتە كە پاڵنەرە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی.
لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی هونیس رایگەیاند، لیڤا خاوەن بیرۆكەی زۆرەو زیرەكە، هەروەها خاوەن جیهانبینیەكی روونە، زۆر متمانەم پێیەتی لە دوا رۆژدا ببێتە سەرۆكوەزیرانی پۆڵەندا ئەگەر چوە ناو بواری سیاسەتەوە.