بۆ یەكەمجار حیزبێك لە عێراق بووە ئۆپۆزسیۆن

عێراق 27/12/2021

 
چاودێر:
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق كۆی تانە و سكاڵاكانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری رەتكردەوە كە داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنیان كردبوو یان رەخنەیان لە پرۆسەكە هەبوو.
دادگای فیدراڵی لەگەڵ رەتكردنەوەی سكاڵاكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەسەند نەكرد، گوتی: تا یەكلابوونەوەی كۆتایی سكاڵاكان ئەنجامی كۆتایی پەسەند ناكرێت و دوادەخرێت.

لەبەرامبەردا عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند بەشداری كابینەی حكوومەت ناكەن و دەبنە ئۆپۆزسیۆن وەك یەكەم حیزب ئەو بڕیارە دەدات.