پێنج مۆڵگەی داعش خاپورکران

عێراق 11/12/2021

ڕۆژی شەممە تیمی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند كەهێزە ئاسمانییەكان حەوت هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر "حەشارگەی تیرۆریستان" لەپارێزگای سەلاحەدین

رونیشکراوەتەوە "بە مەبەستی دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ خستنە ڕوو، هێزی ئاسمانی حەوت هێرشی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆكەی ئێف-16ی عێراق ئەنجام داوە" ئەمڕۆ شەممە بەرەبەیان

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هێرشەكە  بۆ سەر پێنج حەشارگەی  تیرۆرستان بووەو یەكەی دژە تیرۆریش پێشتر لە ناوچەی مەعتەبییەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین   دژ بەتیرۆرستان ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکردوەو بەردەوامن لەپێشڕەوییەکانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان.