فرۆكە جەنگییەكانی عیراق چەكدارانی داعش دەكەنە ئامانج

عێراق 11/12/2021


ئەمرۆ شەممە فرۆكە جەنگییەكانی عیراق هێرشیان كردە سەر چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەمەبەستی پێشكەش كردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزە عیراقییەكان ،بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی عیراق 7 هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش كە هێرشەكان بە فرۆكەی جەنگی جۆری ئێف 16 ئەنجامدران 
لەو هێرشانەدا 5 مۆڵگەی چەكدارانی داعش كرانە ئامانج بەمەبەستی پشتیوانی كردنی هێزێكی سەر بە دەزگای نەهێشتنی تاوان كە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەناوچەی متیبیجە لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدەدات 
 بەگوێرەی راگەیاندراوەكە تا ئێستا ئۆپراسیۆنە سەربازیەكەی دەزگای نەهێشتنی تاوان بەردەوامە.