ژنکوژی لەسەردەمی تاڵیبان بەشێوەیەکی مەترسیدار
ژن 10/12/2021
زیاتر لە دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر كوشتنی چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەلخ، مەرگێكی نادیار كە تا ئێستا دیار نییە كێ یان گروپێكی لە پشتەوەیە.
باوكی فڕۆزان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئازادی ڕایگەیاند:" كە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەم كچەكەی لە ژمارەیەكی نائاشنا تەلەفۆنی بۆ كراوە.
لەو پەیوەندییەدا داوا لە فڕۆزان سەفی كرا كە بە هەموو بەڵگەنامە و چالاكییەكانییەوە بگوازرێتەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئاسمانیی بەڵخ و بڕیارە چەند كاتژمێرێك دواتر بیگوێزنەوە بۆ دەرەوەی وڵات: "نازانم كێ بوو؟ بۆ خودی شەهید فڕۆزان ناسراوبوو، كە ئەو كێ بوو شەهید فڕوزان لەماڵەوە هات و هەموو بەڵگەنامەكانی لەگەڵ خۆی برد و دوای كاتژمێر 4:00 هەمان ڕۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵمان بڕاوە "دوای گەڕانێكی زۆر، دوای دە ڕۆژ لە نەخۆشخانە تەرمەكەیمان تەسلیم كرد"
هەواڵەكە ڕۆژی 5ی تشرینی دووەم سەرنجی میدیاكانی ڕاكێشاوە و سەید خۆستی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبانیش مردنی چوار ئافرەتی پشتڕاستكردەوە كە لەناویاندا فڕۆزان سەفی لە مەزاری شەریفە.
عەبدولرەحمان سەفی باوكی فڕۆزان سەفی تەمەن 29 ساڵ ووتی كە لە ناسنامەی ئەو سێ ژنەی تر نەزانیوە كە تەرمەكانیان لە تەنیشت تەرمی فڕۆزان سەفی دۆزرانەوە.
سەفی دەڵێت ئێستا خۆی و خێزانەكەی هەست بە بەرگری ناكەن.
پەیامنێرەكەی رادیۆی ئازادی لێی دەپرسێت، ئەگەر بزانێت كێ كچەكەی كوشتووە؟، ئەندامانی خێزانی فڕۆزان سەفی بە تەمومژاوی وەڵامیان دایەوە و گوتی: "كچەكەم لەلایەن چەكدارانەوە كوژرا، تۆ باشتر لە من دەزانی كە خەڵك كێن. هیچ هەستێك بە بەرپرسیارێتی نییە بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەكە"
لەگەڵ ئەوەی تەرمی فرزان سەفی و سێ ژنی یاوەری دۆزرایەوە، تەرمی ژنێكی سەربازی و دوو سەربازیش لە مەزاری شەریفەوە دۆزرانەوە.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە ژمارەیەك لەرێكخراوە چالاكەكانی بواری مافەكانی ژنان و مافەكانی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی ئەو ڕووداوەیان كرد
پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەردا لە پارێزگای غەور تەقەی لە پۆلیسێكی ژن كرا
گوتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵڵا موجاهید ئاماری ژمارەی ئەو ژنانە نادات كە لە چوار مانگی ڕابردوودا كوژراون، بەڵام گوتی ئەوان لە هەموو ئەو جۆرە ڕووداوانەیان كۆڵیوەتەوە و هەموو ئەو كوشتنانە لە لایەن نەیارانی خێزانەوە بووە: "ناكرێت تاوانەكان لە هەموو كۆمەڵگایەك بگەنە خاڵی سفر، بەڵام ئیمارەتی ئیسلامی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانە دەكات".
لەماوەی سێ مانگی دەسەڵاتداری تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا تاکو ئێستا لەلایەن هیچ رێکخراوێکی نێودەوڵەتی یان ناوخۆی ئامارێکی رەسمی لەسەر ژمارەی ئەو ژنانەی کوژراون بڵاو نەکراوەتەوە، تەنها هیومەن رایستچ ئیچ نەبێت کە پێی وایە کوشتنی ژنان و لەسێدارەدانیان لەسەردەمی تالیبان تەمومژاوی و داخراوە.