ئەمڕۆی کۆنفرانس: ڕۆژ ڕۆژی فێمێنیزم بوو

کوردستان 28/11/2021

 

چاودێر:
ئەمڕۆ یەک شەممە، شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی فێمێنزیمی رۆشنگەری دووەم رۆژی چالاکیەکانی بەڕێکرد.

پانێڵی یەکەمی ئەمڕۆی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فێمێنیزمی رۆشنگەری لەژێر ناونیشانی ( ژن ، میدیا، سیاسەت) بەڕێوەچوو کە بەپانێلی ( میھردادر. ئێزەدی) کورد ناسرا بوو.
تێدا ھەریەک لە پ.ی.د. ئاراس رەمەزان، م. سارا قادر مامۆستای زانکۆ ، توێژینەوەیەکیان لەژێر ناونیشانی کاریگەی میدیالەسەر بەشداری سیاسی ژن لەعێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پێشکەش کرد.
یەکێکی تر لەبەشداربوەکان د. سارا موحسن قادر مامۆستای زانکۆ، باسی لە ڕۆڵ و پێگەی ژن لەداڕشتنی سیاسەتی میدیایی کرد. ناوبراو لەو توێژینەوەیەدا پێیوابوو ژن نەک لەتواناییدا ھەیە ھەمو دەزگاکانی راگەیاند بەرێوە ببات، بەڵکو دەتوانێت گۆڕانکاری ریشەی بکات، ئەگەر بێت و لەلایەن پیاوانەوە زەمینە سازیان بۆ بکرێت.
ھاوکات بەھار عەلی مورادی و کەژاڵ مەجیدیان کۆمەڵناس بەتوێژینەوەیەک لە ژێر ناونیشانی (رۆڵ و پێگەی ژن لەداڕشتنی سیاسەتی میدیایی لەھەرێمی کوردستاندا) بەشداریان کرد.
ئاڤان فارس جاف، سەرنوسەری گۆڤاری ژن لەسلێمانی تۆژینەوەکەی لەژێرناونیشانی( ھاندانی بەشداری سیاسی ژن لە گوتاری ڕاگەیاندندا پێشکەش کردو، ئاماژەی بەئەوەکرد، کە سێ ھۆکار رێگر دەبن لەبەردەم بەشداری سیاسی ژنان ئەویش بەربەستە کۆمەڵایەتی و کلتوری و سیاسیەکانە، ھەروەھا بەشێک لەبەربەستەکانیشی گەڕاندەوە بۆ بەربەستە خودیەکان.
وتیشی، وتارە راگەیاندنەکانی ئێستا نەیانتوانیوە دەرباز ببن لەگوتارە تەقلدیەکانی رابردوو.

لەپانێڵی دووەمی کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی( ژن، ھونەر وێنای جەستە)
پانێڵی (زەکیە ئەلکان) بوو
بەبەشداری ھەریەکە لە پ.ی.د. مونتەھا حسێن، مامۆستا لە زانکۆی موستەنسرییە توێژینەوەکەی لەژێر ناونیشانی( وردبونەوەیەکی شیکاریی دەربارەی بەدیارکەوتنی زەینیانەی ژن لە پرۆسەی رەخنەیی داھێنەرانەدا)کرد و جیاوازی نێوان فێمێنیزم و ژنانی رونکردەوە بەوەی ژنان بریتین لە( ئاراستەکردن بۆ ڕەگەز) بەڵام فێمێنیزم ( ئاراستەکردنە بۆ بیرو ھزر)
یەکێکی تر لەبەشداربوەکانی ئەم پانێلە نەبەز سەمەد، مامۆستا لەکۆلێژ ھونەر لەزانکۆی سلێمانی بەتوێژینەوەیەک لەژێر ناو نیشانی ( وێنای ژن لە فیلمی کوردیدا، خوێندنەوەیەکی فێێمێنیستانە) بەشداری کردبوو.
ناوبراو لە توێژینەوەکەدا جەختی لەوەکردوە کە ژنان لەناو فیلی کوردیدا زیاتر خۆی لە وێنای شەرەفی ژنان و کاریگەری کولتور لەسەر ژنان دەبینێتەوە لەگەڵ وێنایەک وەک قوربانی.
ھاوکات پ.ی.د نەدا عاید ، مامۆستا لەزانکۆی موستەنسرییە، بە توێژەینەوەی (نواندنەوەی جەستەی مێیینە لە موقەدەسەوە بۆ سایبورگ لە ھونەری شێوەکاری ھاوچەرخدا بەشداری کرد.
ھەروەھا د. ئامینە کەریم مامۆستای زانکۆ بەشداربویەکی تری پانێڵەکە بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی( ڕۆڵی ژن لە گەشەپێدانی سەرتاپاگیری کۆمەڵدا) بەشداری کرد، ئاماژەی بەئەوەکرد، نابێت کاراکتەری ژنان تەنھا لەناو ماڵدا کورتبکێتەوە، بەڵکو دەبێت ڕۆڵی ژنان بەئەوە بێت چیان پێشکەش بە کۆمەڵگە کردوە.
دوای پێشکەشکردنی پانێلەکان لەنێو هۆڵەکەدا دیالۆگ و گفتوگۆیەکی چڕوپڕی بەرهەهێناو ئامادەبوانیش بەشێک بوون لە دەنگی بەرگری لە ماف و شوناسی ژنان و یەکسانی جێندەری. هەر لەو چوارچێوەیەدا مەلا بەختیار، ئاماژەی بەئەوەکرد، کۆمەڵێک ھۆکار ھەن کەوا دەکات ژنان ژێر دەستە بن کە ھۆکاری سەرەکی ئابورییە، شێوەی ھاوسەرێتی، نەریت و کاریگەییەکانی مەزھەب.