رەحیم سترلینگ داوای رۆیشتن لە مان سیتی دەكات

وەرزش 21/11/2021

موندو دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی:
بەهۆی كەم بەشداری لە یاریەكانداو مانەوەی زۆر لەسەر كورسی یەدەك رەحیم ستیرلینگ داوای رۆیشتن لە مان سیتی دەكات و دەیەوێت لە كانونی دووەمی داهاتوو بەشێوەی خوستن پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بكات.
لە ئێستادا یانە مان سیتی هیچ رێگریەكی لە رۆیشتنی ستیرلینگ نیە، بەڵام دەبێت بە گرێبەستێكی كۆتایی بێت نەك خواستن.
رۆژنامەی مۆندۆ-ش باس لەوە دەكات گەر یانەی بەرشەلۆنە بیەوێت گرێبەست لەگەڵ ستیرلینگ بكات دەبێت خۆی لە موچەی زۆری بەشێك لە یاریزانەكان رزگار بكات، كە ئەوەش كارێكی قورس لە ئێستادا.