عیراق 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشتی ئاسمانی بۆ گێڕانەوەی كۆچبەرەكانی بیلاروسیا ئەنجامدەدات

عێراق 15/11/2021


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە لێدوانێكیدا بڵاویكردەوە عیراق رۆژی 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشتی ئاسمانی دەستپێدەكات بەمەبەستی گێڕانەوەی ئەو پەناهەندە عیراقییانەی كە لە سنوری وڵاتی بیلاروسیا گیریان خواردوە
ئاشكراشی كردوە عیراق یەكەمین فرۆكە لە رۆژی 18 ی ئەم مانگە رەوانە دەكات بۆ گێڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە و تەئكیدیشی كردوەتەوە هاتنەوەی كۆچبەرەكان ئارەزوومەندانەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردوەتەوە بە گوێرەی زانیاریەكان 571 كۆچبەری عیراقی لە دوو ناوچەدان و لە هەشت چادرگەدا دانراون لەسەر سنوری بیلارووسیا ،بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەنەكردوە كە گەشتەكە هەر 571 كەسەكە دەگرێتەوە یانا.
وتیشی ئەوان داتایی تەواویان لەبەردەستدا نیە چونكە سنوری ئەو وڵاتە 680 كیلۆمەترە.
سەحاف رایگەیاند: رۆژی هەینی دەستكراوە بەتۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە شێوەیەكی ئارەزوو مەندانە بگەرێنەوە بۆ عیراق و ژمارەیەك لەو كۆچبەرانەش ئامادە نین بگەرێنەوە 
تەئكیدیشی كردەوە عیراق ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ گێڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە وئامادەیە زیاتر لە چەند گەشت رێكبخات بۆ هێنانەوەیان.