یەك یاری تر كۆتینهۆ 20 ملیۆن یۆرۆ لەسەر بەرشە دەكەوێت

وەرزش 26/10/2021

دوای یاری كلاسیكۆ ئیسپانیا، كۆتینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەی یاریەكانی گەیشتە 99 یاری، سەبارەت بە ژمارەی یاریەكانی ئەو یاریزانە رۆژنامەی سپۆرتی كاتالۆنیا رایگەیاند، لە بەندێكی گرێبەستی كۆتینهۆ لەگەڵ یانەی لێڤەرپول هاتووە، كاتێك ئەو یاریزانە ژمارەی یاریەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتە 100 یاری ئەوا لەسەر یانە ئیسپانیەكە پێویستە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی لێڤەرپول.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی فتبوڵی ئیسپانیش دەڵێت، ئیدارەی یانە ئیسپانیەكە بەندێكی وەها لەو شێوەیە رەد دەكەنەوەو دەڵێن: بەهیچ شێوەیەك لە گرێبەستەكەدا بەندێكی لەو جۆرەی تێدا نییەو بڕیاریشە لە گەڕی 11ی خولی لالیگا كۆتینهۆ بەرامبەر یانەی رایۆ فایكانۆ یاری بكات.