سعودیە رێز لە مارادۆنا دەنێت

وەرزش 26/10/2021

وەك رێزلێنانێك بۆ ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ئەرژەنتین دیگۆ مارادۆنا، وڵاتی سعودیە میوانداری یاریەكی رێزلێنان دەكات لە نێوان هەردوو یانەی بۆكا جۆنیۆرزی ئەرژەنتینی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی. 
بڕیارە لە 14ی دیسەمبەری داهاتوو یاریگای مرسول پاركی ریازی پایتەختی سعودیە میوانداری یاریەكە بكات، كە نزیكەی 25 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
لە مێژووی خۆیاندا بۆیەكەم جارە ئەو دوو یانەیە روبەڕووی یەكتر دەبنەوە، و مارادۆنا یاری بۆ هەردوو یانەكە كردووە. دوو جار درێسی بۆكای پۆشیوە لە 1981 -1982 و هەروەها ساڵی 1995. دوو وەرزیش یاری بۆ بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردووە لە 1982-1984، 58 یاری بۆكردوە. لەگەڵ هەڵبژاردەكەشی خاوەنی جامی جیهانی 1986 مەكسیكە، رۆژی 25 نۆڤەمبەر 2020 بەهۆی سەكتەی دڵەوە كۆچی دوایكرد.