پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە
چاودێر
بڕیارە لەمانگی ئایندەدا سێهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بکرێتەوە.
سێهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداری چەندین وڵات لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی بەڕێوەدەچێت.
هەر لەپێشانگاکەدا بڕیارە دەیان دەزگا و ناوەندی بڵاوکراوەکان بەشداری بکەن.
پێشانگاکە لەبەرواری ١٨\١١ تاکو ٢٧\١١ بەڕووی خوێنەراندا دەکرێتەوە.
لە سێهەمین خولی پیشانگاى كتێب گەنجترین و لاوترین نوسەر، كە بەرهەمى چاپكراوى فەرمی بڵاوكردبێتەوە، خەڵاتی پێشانگاى پێشكەش دەكرێت.