سێ قەوارەی شیعە كۆبونەوەكەی ماڵی مالكی بایكۆت دەكەن

عێراق 24/10/2021

چاودێر: وابڕیارە ئەمشەو كۆبونەوەیەكی فراوانی لایەنە شیعەكان لەماڵی مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەبچێت، هاوكات سێ قەوارەی سیاسی شیعە رەتیدەكەنەوە بەشداری بكەن.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" لەكۆبونەوەكەی ئەمشەوی ماڵی مالكی سەدریەكان و حیكمەو تەقەدوم بەشداری ناكەن".
ئەوەشی وتووە:" ئەو سێ لایەنە هاوپەیمانیەتی بەسەرۆكایەتی مالكی رەتدەكەنەوە".
لەلایەكی تریشەوە باس لەوەدەكرێت، هاوپەیمانی فەتح هێشتا لەدوو رێیانەو بەهۆی دابەزینی كورسیەكانی شێوازی كاری سیاسی خۆی بۆ ئەم قۆناغە یەكلا نەكردوەتەوە".