توندوتیژی و كاریگەرییە دەرونیەكان

کوردستان 14/10/2021

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر كۆڕێك بەناونیشانی (توندوتیژی و كاریگەرییە دەرونیەكان) بۆ نوسەر تریفە عەلی سەعید رێكدەخات.

كۆڕەكە ڕۆژی شەممە 16/10/2021 كاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

تریفە عەلی سەعید خەڵكی سلێمانییە و ئێستا لە شاری ڤانكۆڤەری كەنەدا دەژی، راوێژكاری دەرونییە بۆ تاك و هاوسەرەكان.

بەشی جوگرافیای زانكۆی سەڵاحەدین تەواو كردووە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ كاری وانەبێژی كردووە و وانەكانی مێژوو و جوگرافیا و ئابوری لە هەرێمی كوردستان وتووەتەوە.

بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ وەك نوسەر و داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان لە سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕوناكبیری ژنان كاریكردووە.

ساڵی 2007 كۆچ دەكات بۆ وڵاتی كەنەدا، دوای تەواوكردنی خوێندنی زمانی ئینگلیزی بۆ ماوەی دوو سالچ لە دۆگڵاس كۆلێژ لە ڤانكۆڤەری كەنەدا بابەتی زانستەكانی فێمێنیزمی خوێندووە، دواتر لە كۆلێژی گانكۆڤەر زانستی سایكۆلۆجی خوێندووە و ئێستا وەك ڕاوێژكاری دەروونی كاردەكات.