دوای ئەڵمانیا، دانیمارك خۆی گەیاندە مۆندیالی قەتەر 2022

وەرزش 13/10/2021

دوای بردنەوەی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر  لە هەڵبژاردەی نەمسا لەگەڕی هەشتەمی كۆمەڵەی شەشەم لە یاری پاڵاوتنەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی دانیمارك بوە دووەم هەڵبژاردە بۆ گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی قەتەر 2022 دوای ئەڵمانیا، بەم بردنەوەیەش هەڵبژاردەی دانیمارك بوە خاوەنی 24 خاڵی تەواو لە كۆی سەرجەم یاریەكانیدا.