كۆمسیۆن ناوی كاندیدە سەركەوتووەكانی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە

کوردستان 12/10/2021


چاودێر:
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ناوی كاندیدە سەركەوتووكانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە هەر پێنج بازنەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە كە سەنتەری پارێزگاكە و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕٍین دەگرێتەوە.

ئەمرۆ سێ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ناوی كاندیدە سەركەوتووەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەڕلەمانی عێراقی لە هەر پێنج بازنەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئەنجامەكانیش، 249.590 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان هەبووە، 63 كاندید كێبڕكێیان كرد لەسەر بەدەستهێنانی 18 كورسی پەڕلەمان.

كاندیدە سەركەوتوەكان:
بازنەی یەكی پارێزگای سلێمانی
رێبوار ئاورەحمان (نەوەی نوێ) 12255 دەنگ
یادگار مەحمود (پارتی) 6069 دەنگ
نەرمین مەعروف (یەكێتی) 5862 دەنگ
دارا حەمە ئەحمەد (یەكگرتو) 5389 دەنگ

بازنەی دوی پارێزگای سلێمانی
بەدریە رەشید (نەوەی نوێ) 19019 دەنگ
بڕیار رەشید (یەكێتی) 11462 دەنگ
ئاسۆ فەرەیدون (یەكێتی) 8979 دەنگ

بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی
چرۆ حەمە شەریف (یەكێتی) 12254 دەنگ
موسەننا ئەمین (یەكگرتو) 11156 دەنگ
ئاریان عەزیز (نەوەی نوێ) 11156 دەنگ

بازنەی چواری پارێزگای سلێمانی
سروە عەبدولواحید (نەوەی نوی ) 22634 دەنگ
سۆران عومەر (كۆمەڵ) 18886 دەنگ
غەریب ئەحمەد مستەفا (یەكێتی) 15350 دەنگ
بەدریە حەسەن عەزیز (یەكێتی) 13455 دەنگ

بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی
مۆفەق حسێن عارف (نەوەی نوێ) 14567 دەنگ
شوان محەمەد (پارتی) 6335 دەنگ
سروە محەمەد رەشید (یەكێتی) 5452 دەنگ
رزگار محەمەد (یەكێتی) 5345 دەنگ