موقتەدا سەدر: بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان دەنگ بدەن

عێراق 08/10/2021

چاودێر

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هاووڵاتییان و ئەندامانی ڕەوتەکەی دەکات بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن و پشتیوانیی لە پڕۆژەی چاکسازی بکەن.


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا، داوای لە هاووڵاتییان و ئەندام و لایەنگرەكانی کرد بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن.


داواشی کرد پشتیوانی لەو پڕۆژە چاکسازییە بکەن کە دەستیان داوەتێ و دەڵێت: لەناوبردنی گەندەڵکاران سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ نیشتمان."


ئەمڕۆ هەڵبژاردنی تایبەت لەسەرانسەری عێراق بەبەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 196 هەزار دەنگدەر بەڕێوەچوو.


هاوكات ڕۆژی یەكشەممەش هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و 25 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.