بەهۆی قەرزەكانیەوە بەرشەلۆنە ئیفلاس دەكات

وەرزش 07/10/2021

لە راپۆرتێكدا كە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بە بڕی زیانەكانی دەكات، كە تەنها لە وەرزی رابردودا 481 ملیۆن یۆرۆ زیانی لێكەوتووە، هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە بەشی زۆری زیانەكان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بوە، لە دوومانگی رابردوشدا خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەكە رایگەیاند، یانەكە بڕی 1.35 ملیار یۆرۆ قەرزارە.
هەروەها راپۆرتەكە باس لەوە دەكات هەر بەهۆی ئەم قەرزە زۆرانە بوە یانەكە نەیتوانی رێگری بكات لە رۆیشتی زۆرێك لە ئەستێرەكانی و لەوانە لیۆنیل میسی ئەرژەنتینی و گریزمانی فەرەنسی.
فیران ریگریر بەرێوەبەری گشتی یانەی بەرشەلۆنە گلەیی زۆری لە سەرۆكەكانی پێشووی یانەكە هەیەو دەڵێت، ئەو بەرپرسانەی پێشوو  هەستاون بە گرێبست لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزان،  لەگەڵ ئەوەدا خۆیان باش دەزانن یانەكە توانای ئەو بڕە پارەیەی نییە.