سانتۆس، جواو فلێكس بانگهێشت ناكات

وەرزش 07/10/2021

لەگەڵ ئەوەی چەندین ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی پێكانیان هەیە، فرناندو سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دەرگای بە رووی جواو فلیكس یاریزانی لاوی یانەی ئەتەلەتیكۆ مەدریی ئیسپانی داخستووەو بۆ دوو یاری داهاتووی پورتوگال بانگهێشتی نەكردووە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵبژاردەی پورتوگال دوو یاری ئەنجام بدات، یاریەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەرو، هەروەها لە یاری پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022 سێشەممەی داهاتوو لەگەڵ لۆكسمبۆرگ بەیەك دەگەن.