میسی، هیچ هەڵەیەكم نەكردووە لە رۆیشتنم بۆ پاریس

وەرزش 07/10/2021

میسی، هیچ هەڵەیەكم نەكردووە لە رۆیشتنم بۆ پاریس
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فرانس فتبۆڵ لیۆنیل میسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی رایگەیاند، لە چونم بۆ پاریس سانجێرمان هیچ هەڵەیەكم نەكردووە،  هەروەها وتیشی وردە وردە خەریكە بە كەشوهەوای پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خۆم دەگونجێنم و  زۆریش دڵخۆشم بە بڕیارەی داومە. 
دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كردووە لەسەرتای وەرزی ئەمساڵدا میسی تەنها خاوەنی گۆڵێكە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبە یانەی مانچستەر سیتی.
لیۆنیل میسی پاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خاوەنی 35 نازناوە لە كامپنۆو لەسەرجەم پاڵەوانتیەكاندا خاوەنی 672 گۆڵە.