دۆنا رۆما لە هاندەرانی میلان دەترسێت

وەرزش 05/10/2021

جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتالیا ترسی هەیە لەوەی لەلایەن هاندەرانی یانەی میلانەوە لە یاریگای سەنسیرۆ پێشوازییەكی دوژمنكارانەی لێبكرێت، كە بڕیاڕە سبەی شەو لە یاری نیوەی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی خولی هەڵبژاردە ئەوروپیەكان هەڵبژاردەی ئیتالیا و ئیسپانیا كاتژمێر 9.45 خولەك بەیەك بگەن.
دونا رۆما، بەشداری 215 یاری لەگەڵ یانەی ئەی سی میلاندا كردوەو ماوەی شەش وەرز گۆڵپارێزی ئەو یانەیە بووە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە كردووە.