كای واین رۆنی سوپەر هاتریك تۆماركرد

وەرزش 05/10/2021

لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی (كای) تەمەن 11 ساڵ، كوڕی ئەفسانەی تۆپی پێی یانەی مانچستەر یونایتد واین رۆنی، سوپەر هاتریكی بۆ یانەكەی تۆماركردو یاریەكە بە ئەنجامی 5-4 لە بەرژەوەندی شەیتانە سورەكان كۆتاییهات. 
كای ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەكان واژۆ كردووەو یەكێكە لە یاریزانانی ئەكادیمیای خوار تەمەنی 12 ساڵی مان یونایتد، لە ساتەوەختی واژۆكردنەكەدا رونی لە ئینستگرام بۆ كوڕەكەی نوسیبوو (زۆر دڵخۆشم، بە واژوكردنی كای لەگەڵ مان یونایتد، بە باشی بەردەوام بە لە كاركردن كوڕەكەم).