كلاودیۆ رانییری بوە راهێنەری واتفۆرد

وەرزش 05/10/2021

دوای لادانی ئیسپانی تشیسكۆ مونیز لە راهێنەرایەتی واتفۆردی ئینگلیزی ئیدارەی یانەكە، كلاودیۆ رانێری ئیتاڵی ئەركی مەشقی یانەی واتفۆردی گرتەئەستۆ. لە وەرزی 2015-2016 رانێری توانی یانەی لیستەر سیتی بكاتە پاڵەوانی پریمەرلیگ،  ئەمە جگە لەوەی لە رابردودا راهێنەری هەریەكە لە یانەكانی (میلان، یوڤانتوس، روما، ئەتلەتیكۆ مەدرید، چێڵسی) بووە.
 لە ئێستا یانەی واتفۆرد بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ ریزبەندی 15 هەمینی پریمەرلیگی گرتووەو  یاری داهاتووی لەگەڵ دووەمی ریزبەندی خولەكە یانەی لێڤەرپولە.