شەریف میوانە نوێیەكەی ئەوروپا، لە ریاڵی بردەوە

وەرزش 30/09/2021

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ترانسفیر ماركێت، یانەی شەریف تیراسبولی موڵداڤی میوانە نوێیەكەی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە لە چەند رۆژی رابردودا لە یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی بردەوە نرخی یاریزانەكانی تەنها 11.8 ملیۆن یۆرۆیە و ساڵی 1997  لەلایەن چەند سەرمایەدارێكی ناوخۆیی دامەزراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی یاریزانەكانی یانە شاهانەكە 783.5 ملیۆن یۆرۆیە كە لە ساڵی 1902 دامەزراوە.
شەریف خاوەنی تەنها كۆمەڵگای وەرزشیەو كە یەكێكیان 13 هەزار هاندەر دەگرێت ئەویتریشیان 9 هەزار. لە خولی وڵاتەكەیدا لە كۆی 21 خول خاوەنی 19  خولە، و پێكهاتەی یاریزانەكانیان لە هەریەكە وڵاتانی بەرازیل، یۆنان، غانا، غینیا، كۆڵۆمبیا، لۆكسمبۆرگە.