رۆناڵد كومان بەردەوام دەبێت لە بەرشەلۆنە

وەرزش 15/09/2021

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاند، دوای دەركەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی خراپ لە كامپ نو بەرامبەر بایرن میوشنی ئەڵمانی لە گەڕی یەكەی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئیدارەی یانە ئیسپانیەكە مۆڵەتی سـێ‌ یاری تریان بە رۆناڵد كومانی راهێنەرداوە بۆ ئەوەی چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەكە یەكلا بكاتەوە.
هەروەها رۆژنامەكە دەڵێت، دوای شكستی بەرشەلۆنە بە رامبەر بایرن میوشن بە ئەنجامی (3-0) لاپۆرتا سەرۆكی یانەكەو رافایل یوستی جێگری و ماتیۆ ئەلیمانی بەرێوەبەری وەرزشی یانەكە دوای سـێ‌ كاتژمێر یاریگای كامپ نۆیان جێهێشتووە.
رۆژنامەی سپۆرتی وتیشی، پێدەچێت ئارام گرتنی لاپۆرتا بەرەو كۆتایی بڕوات لە بەرامبەر رۆناڵد كومان، سەرەڕای ئەوەی  پێش دەستپێكی یاریەكە رایگەیاندبوو متمانەی زۆری بە كومانی هەیە.
لەگەڵ ئەوەدا تا ئێستا هیچ دەنگوباسێكی دورخستنەوەی كومان نیە و چاوەڕوان دەكرێت لە هەفتەكانەی ئایندەدا ئەنجامی یاریەكان چۆ دەبێت.