هەپەگە: توركیا سەربازێكی خۆی كوشت

کوردستان 15/09/2021

چاودێر:

هەپەگە ئاشكرایكرد سەربازێكی سوپای تورك كە ویستوویەتی خۆی ڕادەستی هێزەكانی گەریلا بكات، لەلایەن سەربازەكانی دیكەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێكی لەسەر شەڕو پێكدادانی گەیلاكانی لەگەڵ سوپای توركیا بڵاوكردەوە و گوتی: سوپای توركیا سەربازێكی خۆی كوشتووە.

هەپەگە روونیكردەوە"  دوای ئەوەی، ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە مەیدانی شامكێی ناوچەی زاپ، هێزی گەریلا گروپێكی توركیایان خستووەتە ژێر كۆنترۆڵەوە، سەربازێكی سوپای توركیا، بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بكات هەڵهاتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاكان، لەلایەن سوپای توركیاوە كوژراوە".