رۆمەنیگە، هالاند ئەڵمانیا جێدەهێڵێت

وەرزش 14/09/2021

كارل هاینز رومەنیگە سەرۆكی جێبەجێكاری پێشووی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی رایگەیاند، زۆر بەدوری دەزانم ئیریك هالاند یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەكانی بایرن میوشنەوە بكات یان لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ئاس ئیسپانی وتی: گرێبەستەكەی هالاند پەیوەندی بە بڕی زۆری موچەكەیەوە هەیە، كە ئەمەش بۆ هیچ یانەیەكی ئەڵمانی جێی قبوڵكردن نییە تەنانەت بۆ یانە باڤاریەكەش، وتیشی بەهۆی  كاریگەریەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕی ئەو بۆندانەی بۆ گرێبەستەكەی هالاند پێشكەش دەكرا  لەسەرەتای وەرزی 2021-2022 جێی باوەڕ نەبوو.
رۆمەنیگە لە كۆتاییدا وتیشی، هالاند لە گۆڵكردنی خۆی ناوەستێت، زۆرێك لە یانەكانیش چاوەڕێی وەرزی داهاتوون بۆ ئەوەی سود لە تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵە ببینن و بەهەر نرخێك بێت بیگوازنەوە ریزەكانیان.