ئیلیوت هارڤی لێڤەرپول توشی پێكانی قورس بوو

وەرزش 13/09/2021

هارڤی ئیلیوت یاریزانی یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد لە گەڕی چوارەمی پریمەرلیگ توشی پێكانی قورس هات و لە یاریگا چوە دەرەوە. ئیلیوت لە خولەكی 60 یاریەكەدا دوای بەریەككەوتنی لەگەڵ یاریزان باسكال سترویكی لیدز یونایتد توشی پێكانێكی قورس هات لە قاچیدا. 
كامێرای تەلەفزیۆنەكان بەهۆی ترسناكی شێوازی پێكانەكەی نەیانتوانی دیمەنی لێدانەكە دوبارەی پەخش بكەنەوە، دادوەری یاریەكەش و دوای پەنا بردنە بەر (ڤار) باسكال سترویكی یاریزانی لیدزی لە یارگا بە كارتی سور كردە دەرەوە، ئەمەش كاردانەوەی توندی لەلایەن یورگن كلۆپی راهێنەری لێڤەرپول لێكەوتەوەو داوای كرد پێش پەنابردنە بەر ڤارو ئەو یاریزانە بە كارتی سور بكرێتە دەرەوە.
لەگەڵ ئەوەدا ئیلیوت هارڤی تەمەنی 18 ساڵە، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز لەگەڵ لێڤەرپول پێشكەش دەكات و لە پێكهاتە سەرەكیدایەو پێدەچێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دور بكەوێتەوەو گرفتیش بۆ كلۆپی راهێنەر دروست بێت لە پێكهاتەی یانەكەدا.