لە مان یونایتد كریستیانۆ رۆناڵدۆ رێگری لە ئامادەبونی دایكی دەكات

وەرزش 07/09/2021

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی رایگەیاند: كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی نوێی یانەی مان یۆنایتد بە هەمو شێوەیەك ڕێگری لە دایكی دەكات لە هەندێ‌ لە یارییە گرنگەكانی یانەكەی یان هەڵبژاردەی پورتوگال ئامادەبێت.
ڕۆژنامەی ئینگلیزیەكە رونیكردۆتەوە، كە هۆكاری رێگریكردنی رۆناڵدۆ لە ماریا دۆلۆریسی دایكی لە یارییە گرنگەكاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەنجامی یاریەكان كاریگەری خراپی لەسەر دەرونی دروست دەبێت و باری تەندروستی تێكدەچێت، پێشتریش لە دوو یاریدا لەهۆش خۆی چووە بۆیە پزیشكەكان ئامادەبونیان لەو جۆرە یارییانە لـێ‌ قەدەغە كردوە.
كریستیانۆ دەڵێت: لە رابردودا باوكم لەدەستداوە نامەوێت دایكشم لەدەست بدەم، ئەو لای من بەنرخە و لەدوای مردنی باوكمان كە منداڵ بووین، پاڵپشتێكی بەهێزی خێزانەكەمان بوەو بەردەوام هەوڵیداوە باشترینمان پێشكەش بكات بە تایبەتی بۆ من كە پێنجەم منداڵی خێزانەكەم و بچوكی هەمویانم.
جێی وەبیر هێنانەوەیە رۆناڵدۆ لە ساڵی 2003 و لە تەمەنی 18 ساڵی لە سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی رویكردە مان یونایتد و لە ماوەی شەش ساڵ 118 گۆڵی لە 292 یاریدا تۆماركردووە، لەسەرەتای ئەم وەرزەدا بۆ جارێكیترو دوای 12 ساڵ رویكردەوە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.