تۆمەتبارێک بە دەمانچەوە روبەڕووی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەبێتەوە

کوردستان 01/08/2021


ڕونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
لەدوای دوبارەبونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری ،ولەدوای بەدواداچون بۆحالەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تومەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە،وەچەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆلەت کارەکەیان پێ سپێردرا،ئەوەبو کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا ،بەلام تومەتبارەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکان بویەوە،وەبەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد ،بەڵام بەر لەڕاکردنی توانرا دەستگیر بکرێت بەهاوکاری برایانمان لەئاسایشی هەولێر وەئێستالەژێر لێکۆلینەوە دایە،وەئێمە وێڕای دەستخۆشی لەکارمەندانمان ولەبرایانمان لەئاسایشی هەولێر داوا لەو هاولاتیانەش دەکەین کەلەماوەی ڕابردو ماتۆرسکیلیان لێدزراوەلەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تومەتبارەکە
ب هاتووچۆی هەولێر
2021/8/1