گرووپەكانی بەرگری: دان بە ئاگر بەست لەگەڵ هێزە ئەمریكیەكاندا نانین

عێراق 31/07/2021


بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەلحەق كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات كە هێزێكە لە هێزەكانی گرووپی  بەرگری ، بڵاویكردەوە هیچ جۆرە ئاگربەست و رێككەوتنێك لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی ئەمریكا لە ئارادا نیە 
 روونیشیكردەوە هێرش لەدژی ئامانجەكانی ئەمریكا لەعیراق بەردەوام دەبێت.
سەعد ئەلسەعدی سەركردە لە گرووپی عەسائیبی ئەهل ئەلحەق رایگەیاند: رێككەوتن و ئاگر بەست لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا دوورە لەراستیەوە و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی خوولی چوارەمی دیالۆگی نێوان واشنتۆن و بەغدا بریتیە لە دیالۆگێكی رەنووسی كە ئەمریكا سەپاندویەتی بەسەر موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانداو گرووپەكانی مەقاوەمەت دان بە ئەنجامی ئەو دیالۆگەدا نایەن.
تەئكیدیشی كردەوە گرووپە چەكدارەكانی بەرگری بەهەموو شێوەیەك وبەهەموو رێگەیەكی سەربازی رووبەروی هێزە ئەمریكیەكان دەبنەوە.
هاوكات هەماهەنگیەتی بەرگری رایگەیاند ئەوان بەرپرسیار نین لەو هێرشە مووشەكیەی شەوی پێنچ شەممەی رابردوو  بە دوو كاتوشیا كراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.