لە شاری کرماشان ژنێک لەسەر شەقام هاوسەرەکەی خۆی کوشت
چاودێر
ژنێک لە شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر شەقام تەقەی لە هاوسەرەکەی کرد و بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ لە شەقامی ئەنجوومەنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە شاری کرماشان ژنێک شەش گولـلەی بە پیاوەکەیەوە ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، هۆکارەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوانیانەوە بووە.
پۆلیسی کرماشان بە میدیاکانی وتووە، "دوابەدوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ژنەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن."