مۆزەخانەی عێراق بە ڕووی سەردانکەرانیدا دەکرێتەوە

عێراق 30/07/2021

چاودێ

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتن 17 هەزار پارچەی شوێنەوارییان بۆ وڵات گەڕاندوەتەوە، فەرمانیان کردوە بە سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بە ڕووی جەماوەر و توێژەران.

مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەش کردوە، "هاوكات لەگەڵ گێڕانەوەی 17 هەزار پارچەی شوێنەواریی لەگەڵ ئەو شاندەی سەردانێكی سەركەوتوانەی بۆ واشنتن ئەنجامدا، فەرمانمان كرد بە سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕوی جەماوەردا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی بڕیارەکەش بۆ ئەوەیە "ببێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییە دێرینەكان و شوناسی نیشتمانی ڕەسەنمان".