هلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق كەوتە خوارەوە و سەرجەم تیمە فڕۆكەوانیەكەی گیانیان لەدەستدا

عێراق 29/07/2021

چاودێر
درەنگانی شەوی رابردوو، لەنزیك گوندی چەرداغلی باشووری شارۆچكەی خورماتوو، هلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق كەوتە خوارەوە و تیمە فڕۆكەوانییەكەش گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا دوو ئەفسەر بە پلەكانی عەقید و رائید هەن.
هلێكۆپتەرەكە لەكاتی تێپەڕینی بە ناوچەكە كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تائێستا هۆكاری تێكشكانەكەی نەزانراوە.
دوای رووداوەكە هێزەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەكان لەهۆكاری رووداوەكە دەستیپێكردووە.
لەئاكامی رووداوەكە تیمە فڕۆكەوانییەكە، كە پێنج كەس بوون و دوویان ئەفسەربوون بە پلەكانی عەقید و رائید، گیانیان لەدەستداوە.
داعش لەباشووری خورماتوو، چالاكە و هێشتا نازانرێت داعش ئەنجامی داوە، یان هۆكاری دیكە بووە.