سەدر بانگەوازێك ئاراستەی هێزەكانی بەرگری دەكات و سوپاسی كازمیش دەكات

عێراق 27/07/2021


موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەعیراق باس لە رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەكات بۆ كۆتایی هاتنی ئەركی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتایی ئەم ساڵ و داوایەكیش ئاراستەی هێزی بەرگری عیراق كرد.
سەدر لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە سوپاسی هێزی بەرگری نیشتیمانی عیراق دەكەین ئەوەتا هێزی داگیركەر رایگەیاندوە دەست دەكات بەكشانەوەی هێزەكانی خۆی لە عیراق ، با ئیمەو ئێوەش چاوەڕوانی كشانەوەی هێزەكان بین. 
سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانە دەكەین كە ئەم رێككەوتنی لێ گەڵاڵە كراوە بەتایبەتیش موستەفا كازمی برامان.
راشیگەیاند: ئێمە پێشتر مەرجمان دیاری كردبوو بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ بەدیهاتنی پێویستە كاری سەربازی هێزەكانی بەرگری رابگرین و هەوڵ بدەین بۆ پشتیوانی كردنی هێزە ئەمنیەكان و پۆلیس لە پێناو بەرقەرار كردنی ئارامی و ئاسایش لەسەر خاكی عیراق و دوورخستنەوەی دیوەزمەی تێرۆر توندوتیژی لە وڵاتەكەمان.