توخیل لە ئیدارەی چێڵسی توڕەیە

وەرزش 26/07/2021

زا ئەتڵەتیك: رۆژنامەی زا ئەتڵەتیكی ئینگلیزی بڵاویكردەوە، تۆماس توخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی چێڵسی زۆر توڕەیە لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی یانەكەی، كە تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریەكی ریشەیان لە پێكهاتەی یانەكەدا بۆ وەرزی داهاتوو نەكردووە.
یانە ئینگلیزیەكە تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ دەستبەرداربوون لە هەریەكە لە (ئودوی و ئەبراهام و زیاش) كە لە وەرزی داهاتو توخیل پشتیان پێ‌ نابەستێت. هەروەها تا ئێستا گرێبەستی رۆدیگێری بەرگریكاری نوێ‌ نەكردۆتەوەو هیچ گرێبەستێكیشی لەگەڵ هێرشبەرێكی گۆڵكاردا ئەنجام نەداوە.
ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە داوای لە ئیدارەی یانەكەشی كردووە لەكاتی رۆیشتنی رافائیل ڤاران لە یانەی ریاڵمەدرید بەهیچ شێوەیەك ئەو هەلە لەدەست نەدەن و بچنە كێبەركێی یانەكانی ترەوەو بەهەر نرخێك بێت بیگوازنەوە ریزەكانی چێڵسی.