جوزیبی ماروتا: لۆكاكۆ بۆ فرۆشتن نییە

وەرزش 26/07/2021

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەد كردەوە كە باس لە فرۆشتنی رومیلۆ لۆكاكۆ دەكەن بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی، جوزیبی ماروتا سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی ئیتاڵیەكە لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگای میدیالیستی ئیتالی وتی: لۆكاكۆ بۆ فرۆشتن نییە بۆیە لای خۆمانەوە تەئكید لەوە دەكەینەوە كە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە. هەروەها وتیشی ئەو یاریزانە بەلیجیكیە بەشێكی گرنگە لە پێكهاتەی رایهێنەری یانەكە سیمۆنی ئینزاكی.
هەروەها میدیالیست راشیگەیاندوە، كە تۆماس توخێلی راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە زۆر مەبەستیەتی هێرشبەرێكی ئاستبەرزو گۆڵكاری وەك لۆكاكۆ بباتە ریزەكانیەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم هەواڵ دڵخۆشكەر نەبێت بۆ تۆخێل و دوبارە بەشوێن هێرشبەرێكی تردا بگەڕێت.
لە ئێستا یانە ئیتاڵیەكە ئەشرەف حەكیمی بە بڕی 71 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی پاریس سانجێرمان فرۆشتوەو بەمەبەستی هاوسەنگی لە هێڵی هێرشبەری یانەكەی ئامادە نییە دەست لە لۆكاكۆی تەمەن 28 ساڵ  هەڵگرێت بەهەر نرخێك بێت.