كازمی گەیشتە واشنتۆن و بریاڕە لە گەڵ بایدن كۆبێتەوە

عێراق 26/07/2021


شەوی رابردوو موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی چەند رۆژە گەیشتە واشنتۆن بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پەیوەندیەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكان و پرسە جێ بایەخەكانی نێوان هەردوو وڵات.
بەگوێرەی سەرچاوەكان بڕیارە ئەمرۆ موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی خوولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا كۆببنەوە .
كازمی تەئكیدی كردەوە ئامانجی سەردانەكەی بەردەوامی دانە بەو زنجیرە گفتوگۆیانەی كە لەبەغداو واشنتۆن ئەنجامدراون بۆ رێكخستنەوەی ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بواری فیركردن و رۆشنبیری و تەندروستی و ووزە و ئاسایش.
كازمی باسی لەوەشكردوە پێویستیمان بە پاراستنی پەیوەندیە هاوبەشەكانمان و رێكخستنەوەیان  
راشیگەیاند: عیراق پێویستی بە كرانەوە هەیە بەرووی جیهاندا وپێویستیمان بە ناردنی پەیامێك هەیە بەمەبەستی دڵنیاكردنەوەی وەبەرهێنەران تا بێن لەعیراق سەرمایە گوزاری بكەن.